پێش کلاسیکۆ
گۆندۆگان ئاگربەستی راگەیاند
964+
سۆما حەکیم زادە
گۆندۆگان دەڵێت، بارسێلۆنا لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد، بەڵام دەبێت هەڵەکانمان لە کلاسکیۆ راست بکەینەوە.
دوای کۆتاییهاتنی یاریی گەڕانەوە، ئیلکای گۆندۆگان، ناوەڕاستکارى یانەى بارسێلۆنا رەخنەی لە چەند یاریزانێکی هاوڕێى گرت بەتایبەتی ئاراوخۆ، ئەمەش بەر لە کلاسیکۆ کەشێکی نائارام و گرژی لە تیپەکەدا دروست کرد، بەڵام بۆ ئەوەى گرژییەکان بۆ کلاسیکۆ نەگوازرێنەوە ئەم یاریزانە پێش رووبەرووبونەوەى ریال ئاگربەستی راگەیاند و لە پەیامێکدا نووسیویەتى،”ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان روویدا دەبێت پاڵنەرێک بێت بۆ ئێمە لە کلاسیکۆدا، پێویستە لەم یارییە گەورەیەدا هەڵەکانمان راست بکەینەوە و بە رۆحێکی جیاوازەوە بچینە نێو یاریگە”.
بڕیارە سبەى یەکشەممە، کاتژمێر 10:00 بەکاتى هەولێر، یانەى ریال مەدرید میوانداریى بارسێلۆنا بکات، دۆڕاندنى بارسا واتاى کۆتاییهاتنى رکابەرییەکانى ئەم وەرزە دیت و دەبێت تیپەکەى چاڤى ئاڵاى سپى بەرز بکاتەوە، چونکە جیاوازى نێوان ریال و بارسا هەش خاڵە و ئەگەر بارسا کلاسیکۆ بدۆڕێنێت، جیاوازییەکە بۆ 11 خاڵ بەرز دەبێتەوە.