لە سلێمانی

964 داوای قوتابیانی قۆناغی 12ـی گەیاندە بەڕێوەبەری پەروەردە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوای گردبوونەوە و داخستنی شەقامی سالم لەلایەن قوتابیانی قۆناغی 12ەوە، دواجار بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا لەگەڵ نوێنەرەکانیان کۆبێتەوە.

پەیامنێری 964 نوێنەرەکانی قوتبایانی دواندووە و داوا دەکەن، مەنهەج کەم بکرێتەوە و درێژکردنەوەی ماوەی تاقیکردنەوەکان و وانەکانی کوردی و عەرەبیان بۆ بکرێتە ئارەزوومەندانە.

پەیامنێر هەر لەوکاتەدا پەیوەندی کرد بە مامۆستا نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد، بڕیاریداوە لەگەڵیان نوێنەرەکانیان کۆبێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

قوتابیانی 12ـەی ئامادەیی لە پشدەر گردبوونەوە

قوتابیانی 12ـەی ئامادەیی لە پشدەر گردبوونەوە