ناوی "هاواری من"ـە

دیدە سیاسییەکەی یەشار کەمال لەسەر کورد لە کتێبێکدا بڵاوکرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

کتێبی “هاواری من” باس و دیدی یەشار کەمالی نووسەری کوردی تورکیزمانی سەبارەت بە کورد و کێشە و دۆسییەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

کتێبەکە بریتییە لەو وتار و چاوپێکەوتنانەی یەشار کەمال، کە تێیدا دەربارەی کورد و کێشەکانی لە باکووری کوردستان دواوە.

محەمەد عزەدین، وەرگێڕی کتێبەکە لە زمانی کوردییەوە بە 964ـی راگەیاند، کتێبەکەی بە ماوەی شەش مانگ وەرگێڕاوە و بۆ یەکەم جار لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی فام لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بڵاوکراوەتەوە.

کتێبەکە فەرهاد شاکەلیی نووسەر و وەرگێڕ پێشەکیی بۆ نووسیوە.

وەرگێڕی کتێبەکە وتیشی، “کتێبەکە بە زمانی تورکی چاپ کراوە و سەرجەم ئەو بابەت و وتار و چاوپێکەوتنانەی یەشار کەمالی تێدا جێگە کراوەتەوە، کە دەربارەی دیوە سیاسییەکەی کوردبوون قسەی کردووە”.

یەشار کەمال لە ساڵی 1923 لەدایک بووە و ساڵی 2015 مردووە. ئەو یەکێک لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی تورکیا بوو، چەند جارێک کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بوو بۆ ئەدەبیات.

محەمەد عزەدین وەرگێڕێکی گەنجە و زیاتر ئەو بەرهەمانە دەکات بە کوردی، کە باس لە کێشەی کورد دەکەن. کتێبەکانی “یادەوەرییەکانی ئیسماعیل بێشکچی و بیرەوەرییەکانی مووسا عەنتەر” لە وەرگێڕانەکانی ئەون.

بەختیار عەلی ئەزموونی منداڵی و نووسینی خۆی دەگێڕێتەوە

بەختیار عەلی ئەزموونی منداڵی و نووسینی خۆی دەگێڕێتەوە