ئێوارەی ئەمڕۆ

ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا تەرمەکەی دۆزرایەوە و 10 کەس دەستگیرکراون

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووباری سیروان خنکا دوای نزیکەی دوو کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

گەنجەکە نزیک کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە لە نزیک بەردەسوور لە قەزای کەلار خنکا، لە کاتژمێر نزیک 7:40 خولەک، تەرمەکەی لە ڕووباری سیروان دۆزرایەوە.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ى وت،” کەمێک پێش ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی، تەرمی ئەو گەنجەیان لە رووباری سیروان دەرھێنا”.

گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە، دانیشتوی گەڕەکی کەلاری کۆنە لە قەزای کەلار، لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی بۆ گەشت رۆیشتونەتە سەر رووباری سیروان.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت،”ھاوڕێکانی ئەو گەنجە کە لەگەڵی بوونە ژمارەی 10 کەس بووە لەسەر رووباری سیروان، دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”.

تەرمی گەنجەکە ئێستا بەمەبەستی توێکاری لە پزیشکی دادی کەلارە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

گەنجێک لە رووبارى سیرواندا خنکا

گەنجێک لە رووبارى سیرواندا خنکا