"تابڵێی تامی خۆشە"
هەنجیری تەقتەق و قەرەناو کەوتە بازاڕەوە
عەزیز عەبدوڵا – شوان
عەلوەی قەرەناو لەگەڵ دەست پێکی هەموو بەیانیەک زیاتر لە 150جوتیار خۆیاندەکەن بە عەلوەدا تا هەنجیرە پڕلە شیلە و زەردەکەیان بفرۆشن.
بەهۆی پڕفرۆشی هەنجیرەکەی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، تەکیە، چەمچەماڵ و بازیان بەتایبەت دێن بۆی،
هیوا وەلی جوتیارە لە سنورەکە بە 964ـی وت،”هەنجیرەکەی ئێمە ناوبانگی لەهەموو شارەکانی کوردستان هەیە و کڕیار هەیە بەیانی سەعات چوار دێتە عەلوەی قەرەناو، تا بەدەستی خۆی لەم هەنجیرە جوان و شیرنەی تەقتەق بباتەوە.
وتیشی، ئەم ساڵ بەهۆی ساڵ تەڕی و بارانی زۆر بەرهەمەکەمان تاخیر بووە و تاڕادەیەکیش کەمی کردووە، بەڵام ئەوە جێگەی دڵ خۆشیە بۆ ئێمە خواستی خۆی هەر لەدەست نەداوە.
ئەوەی جیاوازە لێرە بەپیکاب دوای نوێژی بەیانی جوتیارەکان بەرهەمیان حازرە و هەنجیرەکەدەهێنن بۆ بەردەم عەلوەی قەرەناو تا بکرێتە مزایەدە و هەرجوتیارە و بەپێی جوان و باشی هەنجیرەکەی بڕیار لەسەر نرخەکەی دەدرێت.
عەلوەی قەرەناو لە سنوری ناحیەی شوان لە ساڵی 2009 کراوەتەوە، بووەتە مەنبەعی ساخکردنەوە و بەبازاڕکردنی هەنجیری خۆماڵی، رۆژانە زیاتر لە 150جوتیار رزقیان لێریە هەلی کاری بۆ 50 گەنجی سنوورەکە رەخساندووە، بەنزیکەی رۆژێکی ئاسایی 25 تۆن هەنجیر دەڕوات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی