شێوەى پێگەشتنیان چۆنە

خاڵخاڵۆکە چیە و چ سودێک بە کشتوکاڵ دەگەیەنێت؟

964+
محەمەد عەلى- قەڵادزێ

خاڵخاڵۆکە زیندەوەرێکی بچوکە و لە پۆلێنی شەش پێیەکانن، شێوەی خڕە یان هێلکەییە و رەنگی جیاوازیان هەیە، سودبە خشە بۆ کشتوکاڵ.

عومەر عەبدوڵا، پسپۆری پاراستنی رووەک، بە 964ـی وت” خاڵخاڵۆکە زیندەوەرێکی مێروویەکی سودبەخشە و سەر بە شەش پێکانن، قەبارەیان بچوکەو شێوەی لەشیان بازنەیی و قۆقزە و سەریان رەشەو کەمێک شارەوەیە، سنگیان رەشێکی برقەدارە و دوو خاڵی سپی لەسەرە، کالانەکانی کە قەپاغى سەر باڵەکانین سورە و لە دوو بەش پێک هاتووە لەسەر هەربەشێکیان 7 بۆ 22 خاڵى رەشى لەسەرە”.

خاڵخاڵۆکە پێنج جۆر سود بەخش هەیە، بە وتەى ئەو پسپۆڕە،لە زستاندا لەژێر گەڵای وەری و توێکڵی دارەکاندا ژیان بەسەر دەبەن، لەمانگی ئازارو نیساندا مێیە بەشێوەی کۆمەڵ گەرا دادەنێت هەر کۆمەڵێک ژمارەیان جیاوازە و دەگاتە 40 گەرا، هێلکەکانی رەنگیان زەردە و 7 ملیمەتر درێژ دەبن پاش پێنج رۆژ دەتروکێن و کرمۆکەیان لێ پەیدا دەبێت، کە رەنگی کرمۆکەکان رەشەو لەهەرلایەکیان خاڵێکی پرتەقاڵی هەیە پاش دوو بۆ سێ هەفتە، کرمۆکەکان دەبنە پیوپا و رەنگی پیوپا لەسەرەتادا سورەو دواتر بۆ ڕەنگی خاکی دەگۆڕێت دواتر دەگۆڕێن بۆ مێرووی خاڵخاڵۆکەی تەواو.

ئەم جۆرە خاڵخڵۆکەیە، راوکەرن زۆربەی مێرووە ناسکەکان راو دەکەن وەک، مێرووی تەواو و پێکورەی شۆکە و مێرووی توێشکدار و سنی ئارداوی و جاڵجالۆکەی سور و سرپس و پێکورەی مێشە، کە ئەمانە هەموویان زیان بە کشتوکاڵ دەگەیەنن.

ئەو پسپۆڕە جەختیش دەکاتەوە، خاڵخاڵۆکە سود بەخشەکان پێنج جۆریان هەیە، لەناو کێڵگەکانی کوردستان بەرچاو دەکەون و بونیان هەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح