4 هەزار پاسپۆرت تەواو بووە
هێمن میرانى: بچن پاسپۆرتەکانتان وەربگرنەوە
964+
وریا فەتاح
چوار هەزار پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریبگرنەوە.
هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریگرنەوە.
بە وتەى میرانى، پاسپۆرت هەیە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تیپەڕبووە و خاوەنەکانیان نەچوون وەریبگرنەوە.
“کاتێک فشار لەسەر بەرێوەبەرایەتییەکانمان هەیە واستەی دونیا دەکەن، فشاری دونیامان بۆ دێنن بەس نۆرەیەکی پاسپۆرت وەربگرن، ئێستاش ئەوەتا پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و پارەیان خەرج کردووە ناچن وەریگرنەوە”، هێمن میرانى واى نوسیوە.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە بچن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە و تیمەکانیشیان لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بە تەلەفون ئاگاداریان دەکەنەوە.