بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر وادەڵێت

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە هەولێر چوار هێندەی ساڵی پار بەرهەمی گەنم بێت

964+

فەهمی نەبی

پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ ئامادەکاریەکانیان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێکردووە و ئەمڕۆ پێنجەشەممە چەند بڕیارێک دران، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێریش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ چوار هێندەی ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنم هەبێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “ئێمە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی هەرێمەوە پلانی خۆمان دەنێرین بۆ بەغدا، پێداگری تەواو دەکەین کە ئەمساڵ گەنمی تەواوی جوتیاران وەربگیرێت، بەڵام دواجار بڕیارەکە لای حکومەتی عێراقە، ئومێد هەیە هەموو بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران وەربگیرێت”.

“پیشبینی دەکرێت ئەمساڵ چوار هێندەی ساڵی پار بەرهەمی گەنممان هەبێت، واتا نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنم، ئەمەش بەهۆی ئەو رێژە دابارینە زۆرەی ئەمساڵ هەبوو، جگە لەوە بنەتۆ دابەشکراوە و رێنمایی بە جوتیاران دراوە” بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئەمەی وت.

سەبارەت بە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم، هێمن سەید موراد وتی، چەند ساڵێکە حکومەتی عێراق غەدرێکی روون و رەوان لە جوتیارانی هەرێم دەکات، بە کۆمەڵێک بیانوی بێ بنەما رێژەیەکی کەمی گەنمی جوتیاران وەردەگرێت، جگە لەوەی ئەمە بووەتە گرفت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبونەوەکەی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێک دراون، لەوانە دیاریکردنی بنکەیەکە لە کۆیە بۆ وەرگرتنی گەنم، هێمن سەید موراد دەڵێت: بۆ ئەوەی جوتیارانی دەشتی کۆیە تێچووی گواستنەوەیان زۆر نەبێت، بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە دەستنیشانکراوە، ئەو شوێنەی کە دەستنیشانکراوە رەنگە بۆ هەڵگرتنی گەنم گونجاو نەبێت، بەڵام تەنیا بەشێوەیەکی کاتییە.

خەریکە وەرزی چاندن دەستپێدەکات هێشتا گەنمی ئەمساڵ نەگ...

خەریکە وەرزی چاندن دەستپێدەکات هێشتا گەنمی ئەمساڵ نەگەیشتووەتە جوتیارەکان