60 فرۆشیار بەشدارن

لە فێستیڤاڵی گیابەهارییەکانی خورماڵ دەیان جۆر گیای جیاواز دەفرۆشرێن

964+

عومەر فەتاح ـ خورماڵ
بۆماوەی سێ رۆژ لەناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە فێستیڤاڵێک بۆ خستنەڕوو و فرۆشتنی گیابەهاریەکانی ناوچەکەو خواردن و کارەدەستیەکان رێکدەخرێت.
ئەمین حاجی زەڵمی سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵەکە بۆ 964 وتی، ماوەی چوارساڵە ئەم فێستیڤاڵە ئەنجامدەدەین ئەمساڵ زیاتر تەرخانمان کردوە بۆ فرۆشتن و نیشاندانی گیابەهارییەکانی کەکنگر، پیچک، گیلاخە، رێواس، قارچک و چەندین گیای جۆراوجۆری تر.

هاوکات بەشێکی دیکەمان خستەڕووی کارەدەستیەکانی هەورامانە و خواردنەکانی وەک کەلانەو ناوساجی و یاپراخ.

لەمساڵدا 60 فرۆشیار بەشدارن و هاوڵاتیانیش زۆر بەگەرمی پێشوازیان لەبەرهەمەکان کردوەو زۆرینەیان هەر زوو فرۆشران و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەپێی وتەی ئەمین حاجی زەڵمی.

گیایەکی بەهاری هێنراوەتە بازاڕەکانی دهۆک و خواستی زۆر ...

گیایەکی بەهاری هێنراوەتە بازاڕەکانی دهۆک و خواستی زۆر لەسەرە