96%یان ئەوانەن نەکوتراون

لە عێراق 27 هەزار حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى سورێژە تۆمار کراوە

964+

وریا فەتاح

عێراق 27 هەزار حاڵەتى توشبوونى بە نەخۆشى سورێژەى راگەیاند کە 96%ـى توشبووان ئەوانەن کوتانى دژى نەخۆشییەکەیان بۆ نەکراوە.

ریاز عەبدول ئەمیر،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتى تەندروستى عێراق، رایگەیاند: وەزارەت زیاتر لە 27 هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی سورێژە تۆمارکردووە، کە 96%یان لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە کوتانیان بۆ نەکراوە و تەنیا 4%ـى توشبووانیش ئەوانەن کە کوتانیان بۆ کراوە.

داواش لە دایک و باوکان دەکان، هاوکاریان بن لە کوتانى منداڵەکانیان لە قوتابخانەکاندا بۆ ئەوەى لە مەترسییەکانى نەخۆشییەکە بەدووربن.

ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیە 43 حاڵەتی مردن بەهۆی سورێژە تۆمارکراوە، 42 کەسیان بەهۆی نەکوتانی سورێژەوە  بووە، ئەوەی دیکە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بووە.

یەکشەممەى رابردوو 14.3.2024ـ وەزارەتى تەندروستى عێراق، دەستپێکردنى هەڵمەتى کوتانى دژى سورێەى لە باخچەى ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان راگەیاند کە تێیدا نزیکەى 7 ملیۆن قوتابى دەکوترێن.

هاوکات دوێنێ سێشەممە، 16.4.2024، لە هەرێمى کوردستان بە بەشدارى سێ هەزار و 280 کارمەندى تەندروستى کە لە هەزار و 94 تیم پێکهاتوون، هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستیپێکرد و لە ماوەى 10 رۆژدا نزیکەى 900 هەزار منداڵ دەکوتن.

لە کۆیە منداڵانی قوتابخانەکان دەکوتن

لە کۆیە منداڵانی قوتابخانەکان دەکوتن