دیمەنێکی قەزای کەلار - وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە کەلار
هەر کەس تەوافە لە تانکی سەربانی ماڵەکەی نەبەستێ بە 50 هەزار دینار غەرامە دەکرێ
964+
شۆڕش قادری
لە کەلار هەر کەس تەوافە لە تانکی سەربانی ماڵەکەی نەبەستێ، بە 50 هەزار دینار غەرامە دەکرێ.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار ئاگادارییەکی لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاو و تۆڕەکانی ئاوی ماڵان سەرپێچیکاران بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە سزا دەدرێن:
یەکەم: سزای دارایی (پێبژاردن)
50000 (پەنجا هەزار) دینار: سزادانی ئەو هاوبەشانەی کە ئاوگرەوەی (تەوافە) سەربانیان نەبەستووە و نییە و دەبێتە هۆی بەفیڕۆچوونی ئاو.
(200000 تا 400000) (دووسەد هەزار تا چوارسەد هەزار) دینار: بەپێی تیرەی بۆرییەکە دەگۆڕێت، بۆ هەر هاوبەشێک کە بەبێ مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە یەک هاوبەش زیاتری هەبێت.
دووەم: ئەژمارکردنی نرخی ئاوی بەفیڕۆچوو
نرخی ئەو ئاوەی کە لە تۆڕەکانی ئاو بەپێی حوکمی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بەفیڕۆ دراوە، بەپێی ماوە و نرخی کارپێکراو لە هاوبەش وەردەگیرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانەوە ئەژمار دەکرێت.