گەیشتە چەند؟
نرخی نهوت بهرزبووهوه و هۆكارهكهش ئاشكرا كرا
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.4.2024، نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانی له بازاڕی جیهاندا، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و زیانەکانی خولی پێشووی کەمکردەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی نەوت بەسەر ڤەنزوێلادا دەسەپێنێتەوە، لە کاتێکدا یەکێتیی ئەوروپاش ئاماژەی بە سزا نوێیەکانی سەر ئێران کردووە.
ئهمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.11% بۆ هەر بەرمیلێک، نرخهكهی 87.39 سەنت مامهڵهی پێوهكرا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 82.71 سەنته.
بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییهكان.