ئارتێتا به‌دوای مێژوودا ده‌گه‌ڕێت

تۆخێل چاوه‌ڕێیه‌ ئه‌لیانز ئارێنا پاڵپشتیی بكات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا هه‌وڵی بردنه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانی بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌دات، كاتێك میوانداریی ئارسیناڵی له‌نده‌نی ده‌كات.

یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به‌ كاتی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی ئه‌لیانز ئارێنا له‌ میونشن ده‌كرێت.

یاریی چوون له‌ له‌نده‌ن به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوو یانه‌ به‌ 2-2 گۆڵ ته‌واو بوو، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو كرا.

تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری بایرن میونشن، كه‌ بڕیاره‌ دوای كۆتاییهاتنی وه‌رز تیپه‌كه‌ جێبهێڵێت، رایگه‌یاند گرنگه‌ پاڵپشتییه‌كی جه‌ماوه‌رییان هه‌بێت، ئه‌وه‌مان پێویسته‌ بۆ بردنه‌وه‌ له‌ ئارسیناڵ.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌زموونی تیپه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ، تۆخێل ده‌ڵێت، “ئێمه‌ كه‌مێك باشترین، به‌ڵام پێویسته‌ ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
بایرن له‌ 14 یاریی رابردووی له‌ چامپیۆنزلیگ، له‌ یاریگه‌ی خۆیدا نه‌دۆڕاوه‌، 11 بردنه‌وه‌ و 3 یه‌كسانبوون، له‌ به‌رامبه‌ردا ئارسیناڵ
له‌ یاریی رابردوودا نۆیه‌ری گۆڵپارێز و موله‌ر به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریی بكه‌ن.
له‌ به‌رامبه‌ردا ئارسیناڵ بە شێوەیەکی گشتی لە دوایین 3 یاریدا کە لە دەرەوەی یاریگه‌ی خۆی بەرامبه‌ر تیپە ئەڵمانییەکان لە چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامی داوه‌، دۆڕاوه‌، لەوانە دوو دۆڕان بەرامبەر بایرن لە یاریگای ئەلیانز  لە مانگی نۆڤێمبەری 2015 و شوباتی 2017.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ میگێل ئارتێتا راهێنه‌ری ئارسیناڵ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ده‌توانن مێژوو بگۆڕن.

ئارتێتا ده‌ڵێت، پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ بگۆڕین، زۆر شت هه‌یه‌ ئه‌مشه‌و ده‌توانین بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی جیاواز بنووسینه‌وه‌.

ئه‌مشه‌و ئارسیناڵ و بارسا له‌ مه‌ترسیدان

ئه‌مشه‌و ئارسیناڵ و بارسا له‌ مه‌ترسیدان

بایرن میونشن له‌ چامپیۆنزلیگ سزادرا

بایرن میونشن له‌ چامپیۆنزلیگ سزادرا