سەرۆکی یانەی هەولێریشی لەگەڵە
سکرتێری یانەی زاخۆ لەسەر بانگهێشتی چاڤی لە یاریی بارسا و پاریس ئامادەیە
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سکرتێری یانەی زاخۆ لەلایەن راهێنەری بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز بانگهێشتکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 16.4.2024 لەسەر داوای راهێنەری یانەی زاخۆ تەلال بەلوشی، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا بانگهێشتی سکرتێری یانەی زاخۆ هشیار شەهباز و سەرۆکی یانەی هەولێر وەلید عارەب کرد و ئێستا لە یاریگەی بارسێلۆنا میوانی چاڤی هێرناندێزن و بینەری یاریی بارسێلۆنا و پاریسن.
هشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بۆ 964 وتی: نێوانی تەلال بەلوشی و چاڤی هێرناندیز پەیوەندیەکی بەردەوام و پتەوە، کە پێشتر پێکەوە لە یانەی سەد کاریان کردووە، بەردەوام قسە و گفتۆگو دەکەن و زۆر جاریش چاڤی سەیری یاریی زاخۆی کردووە، تەنانەت لەگەڵ نەفتی بەسڕە سەیری تەواوی یارییەکە کردووە و وتویەتی ( ئاستی زاخۆ باشە).
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا