لە شارەزوور

یەکێک لەو دزانەی قاسەیەکیان بە 24 ملیۆن دینارەوە دزی دەستگیر کرا

964+
بڕوا مجید – شـارەزوور

یەکێک لەو سێ دزە دەستگیر کرا، کە لە بازاڕی سیروانییەکانی قەزای شارەزوور، قاسەی مارکێتێکیان بە 24 ملیۆن دینارەوە دزی.

بە وتەی خاوەنی مارکێتەکە کە قسەی بۆ 964 کردووە، دزەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەگەڵ دوو دزەکەی دیکە بینراوە.

رووداوی دزیکردنەکە لە رۆژی 21.3.2024 روویداوە، کارزان مەحمود خاوەنی مارکێتەکە بە 964ـی وت، “بەیانی رۆژی دزییەکە رەمەزان بوو، کە دوکانم کردووە بینیم قاسەی دوکانەکەم دزراوە، نزیکەی 24 ملیۆن دیاری عێراقی تێدابوو، هەر زوو سکاڵای یاسایم تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیس و ئاسایشی شارەزوور”.

بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراون، دوو کەس دەردەکەون، کە دزییەکە دەکەن، دەموچاویان پێچاوە و ناناسرێنەوە، کەسێکی تریان لە ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتای جامڕەشدایە چاوەڕێیان دەکات، دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ شکاندنی قاسەکە بۆیان ناشکێت و قاسەکە دەبەن.

کارزان مەحمود وتیشی، “ئەو کەسەی دەستگیرکراوە خەڵکی دەرەوەی شارەزوورە و هێشتا دوو کەسەکەی تر دەستگیر نەکراون، بەڵام پارەکەیان بۆ گەڕاندوومەتەوە”.

964 پەیوەندی کرد بە پۆلیسی شارەزوور، بەڵام لەبەر هەستیاری کەیسەکە و نەگیرانی دوو دزەکەی دیکە ئامادەنەبوون هیچ زانیاریەک لەو بارەوە بڵێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران