سەردانی قایمقامی دەربەندیخان بۆ پارکی شار.وێنە. قایمقامیەتی دەربەندیخان
دەربەندیخان
پارکی شار رووناک دەکرێتەوە
توانا نەقی
ماوەی چەند ساڵێکە پارکی شار لە دەرەبەندیخان هیچ رووناککەرەوەیەکی تیادا نییە و هاوڵاتیان ناتوانن بە شەو سەردانی پارکەکە بکەن لەکاتێکدا پارکەکە یەکێکە لە پارکە سەرەکییەکانی قەزاکە.
ئێستا ببڕیاری رووناک کردنەوەی لەلایەن قایمقامیەتی قەزاکەوە دەرکراوە و دەیانەوێت کارێکی وەهای لێبکەن هەرکاتێک خوێندکاران و هاوڵاتیان بیانەوێت سەردانی پارکەکە بکەن.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، پارکەکە لە سەنتەری شارە و یەکێکە لە پارکە گرنگەکان ماوەی حەوت ساڵە روناکی تیادا نەبووە بۆیە لەسەر کولفەی قایمقامیەت بڕیاریانداوە کە رووناککەرەوەی بۆ دابین بکەن.
وتیشی، جگە لە هاوڵاتیان بەبەردەوام خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی هەم بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان هەم بۆ سەعی کردن دەچنە پارکەکە و بەڵام کێشەی رووناکییان هەبووە.
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، جگە لەوە هەرلەسەر کولفەی خۆیان بڕیاریان داوە کە مەجاری گەڕەکی خێڵان کە گیراوە پاکبکەنەوە و شارەوانی نەیتوانییوە لەبەر بێ پارەیی ئەو کارە بکات.