لە سلێمانی

بەهۆی دەبەی بەنزینەوە بارهەڵگرێک سووتا

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی کارێزە وشک ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کەوتەوە، کە بەنزینی بارکردبوو.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ـی وت، ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەربوو، کە بەنزینی لە دەبە بارکردبوو.

باسی لەوەش کرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان بگەنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

دانا هیدایەت شایەتحاڵ بە 964ـی وت، لە کاتی ئاگرەکەدا لەوێ بووە، بارهەڵگرەکە لە بەشی دواوەی دەبەی بەنزینی بارکردبوو، بەمەش ئاگری گرت.

باسی لەوەش کرد، لە کاتی ئاگرەکەدا تەقینەوەیەک روویدا، بەڵام کارمەندەکانی بەرگری شارستانی توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگرەکەی گەراجى بەغدا کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی گەراجى بەغدا کۆنتڕۆڵ کرا