دیمه‌نێكی دواى چاككردنه‌وه‌ى رێگاكه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى سێگردكان
باران و لافاو بێت تێكدهچێتهوه
رێگاكه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه به‌شێوه‌یه‌كی كاتى چاككرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى سێگردكان له‌گه‌ڵ چاككردنى رێگاوبانى كۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتى رێگاكه‌ى سه‌ر به‌ستى شهڵغهیان له‌ده‌شتى كۆیه چاككرده‌وه بۆئه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیانى تێدا ئاسایی ببێت.
رێگاى به‌ستى شه‌ڵغه رێگایه‌كی ستراتیژییه و ناحیه‌كانى سێكردگان و ته‌قته‌ق له كۆیه‌و قه‌زاى قوشته‌په له‌هه‌ولێر و ناحیه‌ى پردێ له كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى وت، رێگاكه به شێوه‌ی كاتى چاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باران و لافاو بێته‌وه دیسان تێكده‌چێت.
وتیشی “ماوه‌یه‌كی زۆره ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر دروستكردنى پردێك له‌و به‌سته دراوه و بڕیاره به‌م زووانه وه‌كو ته‌نده‌ر بۆ كۆمپانیامان رابگه‌یه‌ندرێت”.
به‌ستى شه‌ڵغه له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2019 به‌هۆى باران و دروستبوونى لافاوه‌وه پرده‌كه‌ى رووخا‌و و رێگاكه‌شی تێكچووه، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی زۆرى بۆ هاوچۆى هاوڵاتیانى سێ ناحیه و قه‌زایه‌ك دروستكردبوو.