هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى ته‌قته‌ق زیاتر له 7000 جوجكه مرداربوونەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى به‌هۆى ئاوێكی زۆرى بارانه‌وه زیانى پێگه‌یشتووه و كشتوكاڵیش ده‌ڵێت زۆربه‌ى جوجكه‌كانى له‌ناو چوونه.
سه‌باح عوسمان بابه‌كر، سه‌رۆكى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به964ـى وت، سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه و له كۆى نۆ هه‌زار جوجكه زیاتر له حه‌وت هه‌زاری مردار بوونه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ بارانى چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌مه روویداوه به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئاگادارى كردینه‌وه و سه‌ردانمان كردووه”.
باسی له‌وه‌شكرد، زیانێکی زۆر به‌ر کەلوپەل و پێداویستیەکانی ناو کێڵگەکەش کەوتەوە و خاوه‌نه‌كه‌شی داواى كردووه قه‌ره‌ووبكرێته‌وه.
به قسه‌ى سه‌رۆكى كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق، ئه‌وان ته‌نیا ده‌توانن پشتگیری ئه‌و خاوه‌ن كێڵگه‌یه بكه‌ن و تیایدا ورده‌كارى زیانه‌كانیشی بۆ بنووسن به مه‌رجێك مۆڵه‌تى كێڵگه‌كه‌ى هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره پڕۆژانه‌ش سه‌باح عوسمان وتی، له‌دواى 2019 ـه‌وه له‌سنووره‌كگه‌یان هیچ پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى قه‌یرانى دارایی، به‌ڵام ئه‌وان نووسراوى بۆ ده‌كه‌ن و بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه.