لە سلێمانی

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر گەنجێک سوتا و گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە گەڕەکی بەختیاری تازە لە سلێمانی کەوتوەتە و گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە سوتاو گیانی لەدەستدا.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک بە پەرەمێز سەرقاڵی تواندنەوەی رۆن بووە، پەرەمێزەکە گڕی گرتوە و سوتاوە.

باسی لەوەشکرد، لە کاتی ئاگرەکەدا چەند کەولوپەلێکی دەوری خۆی لە حەوشەکەدا سوتاوەو زیان بەر بەشی ناوەوەی خانوەکە نەکەوتوە.

سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964 وت، ئەو کەسەی بەهۆی ئاگرەکەی گەڕەکی بەختیاری سوتا، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیاریەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی داوە، ئەو کەسەی سوتاوە تەمەنی 27 ساڵە و ناوی “محەمەد عەبدوڵا”یە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

سووتان و رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین مردن بوون لە سل...

سووتان و رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین مردن بوون لە سلێمانی