ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه وادەڵێت
چیتر سەتڵی پلاستیک بۆ ماست بەکارمەهێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەى هه‌رێم ده‌ڵێت، چیتر سەتڵی پلاستیک بۆ ماست بەکار مەهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش باسی ماده‌یه‌كی جێگره‌وه ده‌كات بۆ دروستكردنى سه‌تڵ.
ده‌سته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆمپانیای (کی بۆند) بۆ یەکەمجار لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەستاوە بە داهێنانێكی دۆستی ژینگەی گەورە.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ یەکەمینجار بەدیلی سەتڵی ماستی پلاستیکی دروستکرد بە سەتڵی سروشتی كه له ماده‌ى ئامیلۆن دروستیكردووه.
ده‌ڵێت،له دروستكردنى سه‌تڵه‌كه، هیچ مادەیەکی زیانبەخش لە پێکهاتەیدا بەکارنەهاتوە، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى لێی به‌كارهێندراوه له مادەی خۆراکی و گەنمەشامیه كه بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ گەرمی و ساردی کارلێک ناکات .
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ دروستكردنى ئه‌م سه‌تڵه بیری لە پیس نەبونی ژینگەش کردووه‌تەوە، چونكه ئەم بەرهەمە دۆستی ژینگەیەو لە دوای کەمتر لە ساڵێک لە ژینگەدا شی دەبێتەوەو ئەتوێتەوە ئەبێتەوە بە خاک.
لایخۆشییه‌وه مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینكه بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م كارگه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه ده‌هێندرێن و له‌بازاڕه‌كان به‌رده‌سته.
وتیشی “له‌قه‌زاى كه‌لارى ئیداره‌ى گه‌رمیان خه‌ریكی دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كی تایبه‌تن به‌م جۆره جۆره ماده‌یه كه جێگره‌وه‌ى پلاستیكه و به‌م زووانه به‌رهه‌مه‌كانى ده‌خرێته ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێم”.