"کۆتایی بە ژەنگی گەنم دەهێنێت"

بۆچی گرنگە گەنمی بنەتۆی کوردی بەکاربهێندرێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆئەوەی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم تووشی نەخۆشیی ژەنگ نەبێت، پێویستە بەرهەمی گەنمی بنەتۆی کوردی بەکاربهێنن.

ئەمساڵ نەخۆشیی ژەنگی گەنم، کە بە نەخۆشییەکی کوشندەی بەرهەمەکە ناودەبرێت بڵاوبووەتەوە و بەشێک لە جوتیاران بەدەستییەوە دەناڵێنن.

ئەریڤان جەمال، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە دانەوێڵەییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ژەنگی گەنم ساڵانە لە کۆتایی مانگی سێ و سەرەتای مانگی چوار لە گەنم دەدات، کاتێک دوای بارانێکی زۆر گەرمایەکی بەتین دروستدەبێت و ئەو نەخۆشییە لە گەنمدا دروست دەکات.

ئەو ئەندازیارە وتیشی، “ئەو بنەتۆیەی لە دەرەوەی هەرێم دەهێندرێت بەرگەی ئەو کەشوهەوایە ناگرێت بۆیە ئەو نەخۆشییە دروستدەکات، چونکە ئەو گەنمە بۆ ئەو وڵاتە و بەپێی ئەو کەشوهەوایە دروست کراوە نەک کەشوهەوای کوردستان”.

بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی بە چڕی سەرقاڵی بنەتۆی کوردییە بۆ گەنم و جۆ و زۆرێک لە دانەوێڵەکان.

“ئەو بنەتۆیەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین لەگەڵ سەرجەم کەشوهەواکانی هەرێم بەریەک دەکەون و ئەگەر بزانین گەنمێک بەرگە ناگرێت لایدەبەین و ئەوەی بەرهەمی دەهێنین و ئۆکەی دەدەینێ هەموو بەرزونزمیی گەرمی و ساردییەکی لەسەر تاقیکراوەتەوە و هیچ کێشە و نەخۆشییەکی بۆ دروست نابێت”، ئەریڤان جەمال وای وت.

روونیشیکردەوە، ئەگەر دەرمانی خراپ و سەماد لە کاتی خۆیدا بۆ گەنمی بنەتۆی کوردی بەکاربهێندرێت بەرهەمەکە تووشی هیچ کێشەیەک نابێت.

بۆچی کێڵگەی گەنمی هەندێ جوتیار زەرد و لاواز دەردەکەوێت...

بۆچی کێڵگەی گەنمی هەندێ جوتیار زەرد و لاواز دەردەکەوێت؟