کارمەندێکی سەنتەرەکە لە کاتی ئەرکەکەیدا - وێنە: تەندروستیی سلێمانی
لە کلینیکی نەخۆشییەکانی مەمک
مانگی رابردوو لە سلێمانی یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە
پێشەوا محەمەد
964+
مانگی رابردوو 468 نەخۆش سەردانی کلینیکی چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و لەو رێژەیە یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاریکراوە، ئەوە ئاماری تەندروستی سلێمانییە.
ئامارەکە لە یەک تا 31.2.2023 بووە، لەو رێژەیەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 160 نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانەی دیکە پێشتر تۆمار کراون و سەردانیان هەبووە.
لەو 468 نەخۆشە، 77 حاڵەت بەهۆی بوونی ئازار و 25 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
هەروەها 108 مامۆگرافی و 96 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
تەندروستیی سلێمانی روونیکردووەتەوە، مانگی رابردووش 742 نەخۆش سەردانی کلینیکی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە.