بەرزبووەتەوە

ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناهێڵێت نرخی نەوت دابەزێ

964+

فەهمی نەبی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بۆرسەی جیهانی لەدوێنێ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

دوێنێ پێنجشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 89 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو، بەمەش بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی %0.85 بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

چاوەڕوانی کاردانەوەکانی ئێران بەرامبەر هێرشەکەی دوو هەفتە لەمەوبەری ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵیەی ئێران لە دیمەشق، بەتەواوی ناسەقامگیری لە نرخی نەوت دروست کردووە.

ئەم هۆکاری ناسەقامگیرە نرخی زێڕ و زیو و هەموو کانزاکانی دیکەی بەرز کردوەتەوە، ئەم بەیانییە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ دوو هەزار و 394 دۆلارە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لە کەرکوک بیرە نەوتێ...

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لە کەرکوک بیرە نەوتێکی نوێ لێدرا