نرخی شوێنه‌كان وه‌كو خۆیه‌تى
ئه‌م جه‌ژنه وه‌زعى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى دوكان باشه
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
ئه‌م جه‌ژنه، شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى قه‌زاى دوكان پڕن له گه‌شتیارى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و چاودێری خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نرخه‌ى بۆیان داندراوه به‌رز نه‌كرێته‌وه.
هەڵگورد نوری ، وتەبێژی کۆمەڵەی میوانخانە و شوێنە گەشتیاریەکانی دوکان به 964ـى وت، خاوەن پڕۆژە گەشتیاریەکان بازاڕیان باشە، بەهۆی ئەوەی نەورۆز کەوتە مانگی رەمەزانەوە گەشتیاران روویان نەکردە شوێنە گەشتیاریەکان.
وتیشى “ئەوانەی زیاتر سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن، خەڵکی ناوەڕاست و باشوری عێراقن، به‌شێكیش بریتین له خەڵکی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەمساڵ لەچاو ساڵی پار نرخیان بەرزنەکردۆتەوە، به‌هه‌مان نرخی پێشتر شوێنه‌كان به‌كرێ ده‌درێن، كه لەلایەن گەشتوگوزاری سلێمانی و دوکان بۆیان دیاریکراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن