پڕۆژەیەک لەناوچوو
بارانبارین و هەورەبروسکە 360 مریشک مردار کردووە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە گوندی پاسێ 360 مریشکی هاوڵاتییەک بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە مردار بوونەوە.
شەفیق پاسێ، خاوەنی پرۆژەی پەلەوەر بە 964ی وت، دوێنێ بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکە 360 مریشکی مردار بوونەتەوە، کە زیانێکی زۆر بەر پرۆژەکەی کەوتووە و بە تەواوی پرۆژەکەی لەناوچووە.
وتیشی، “بە هاوکاریی خەڵکی گوندەکە توانیمان 500 مریشک رزگاری بکەین، ئێستاش خەریکی دروستکردنی شوێنەکی نوێم هەر لە گوندی پاسێ”.
گوندێ پاسێ دەکەوێتە سنووری ناحیەی بامەرنێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا