دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: 964
گه‌رمیان گه‌رمه و حاجی ئۆمه‌ران فێنكه
ئه‌مڕۆ ئاسمان ده‌بێتە هه‌وری ته‌واو و بارانیش ده‌بارێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان ده‌بێته هه‌وری ته‌واو و ئه‌گه‌ری بارانبارینیش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11.4.2024 به‌شی كه‌شناسی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ره‌وشی پێشبینیكراوی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه، كه به‌م جۆره‌یه:
کەش: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دواى نیوه‌ڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
خێرایى با: لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی: 22
دهۆک: 22
زاخۆ: 22
هەڵەبجە: 21
کەرکوک: 27
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان: 29.