لە مانگی رابردوودا

440 بووژانەوەی دڵ لە سلێمانی ئەنجام دراوە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی 440 بووژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە، تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، سەردانکردن بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لەو مانگەدا کەمیکردووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی هەزار و 73 نەخۆش سەردانیان كردووە و 565 نەخۆش داخڵ كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

لەو ماوەیەدا 440 بووژانەوەی دڵ و 19 نەشتەرگەریی دڵ و 181 قەستەرە و 102 باڵۆن و چوار پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجام دراون.

هەر بە پێی ئامارەکە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەکە 205 پشكنینی سیتی سكان و 263 ئیكۆ و 242 هێڵكاریی دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 59 چارەسەری سروشتی كراوە و 101 تیشك گیراوە و چوار هەزار و 809 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەریدەخات، مانگی دوو هەزار و 530 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردووە و 509 بووژانەوەی دڵ و 18 نەشتەرگەریی دڵیش ئەنجام دراوە.

پزیشکی دادیی سلێمانی ئامێری پشکنینی DNA نییە

پزیشکی دادیی سلێمانی ئامێری پشکنینی DNA نییە