قسەی دوکاندارێکی هەولێر
“ئەوەی خودا پێیدابووین لێبردینەوە”
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
بەهۆی لافاو و بارانە بە لێزمەکەی ئەمشەوی هەولێر بەشێکی زۆری دوکاندارانی سەیداوە زەرەر و زیانیانی ماددییان پێگەیشتووە.
حاجی تەحسین، دوکاندارە لە بازاڕی سەیداوە بە 964ـی وت، هەموو ئەوەی خودا پێیدابووین ئەمشەو وەریگرتەوە، نزیکەی 3 دەفتەر دۆلار زەرەر و زیانم پێگەیشتووە.
داواش لە حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار دەکات چارەسەرێک بۆ بازاڕی سەیداوە بکەن، بە گوتەی خۆی یەکەمجار نییە بەهۆی بارانەوە زیانی بەرکەوێت.
داڕشتنەوە: میدیا گۆران