بەهۆی بارانبارینەوە
لە شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
بەهۆی بارانی بەخوڕ و زۆرەوە لە شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.
پەیامنێری 964 لە شەقامی 60 مەتریەوە رایگەیاند، جگە لەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە چەند ئۆتۆمبێلێکیش لەکارکەوتوون.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شۆپۆلێکی بارانبارین هەولێری گرتووەتەوە و لە چەندین شەقام و گەڕەک ئاوکۆبووەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی