لە هەولێر ئاو کۆبووتەوە

بارانبارین سبەینێش بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەم شەو باران بارینى پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان لە ناوەڕاستى هەرێم بەڵام لەناوچەکانى تری بەردەوام دەبێت وە پێشبینیش دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین ببارێت.

بە پێی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، سبەى بەیانى رۆژى چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم جگە لە پارێزگای هەولێر کە تا رادەیەک بارانى کەم دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕوە باران بارین دیسان بەردەوامى دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم تا کاتەکانى ئێوارە.

لە ئێوارەی ئەمڕۆشەوە لە هەولێر بە شێوەیەکی بەردەوام باران دەبارێت و لە هەندێک گەڕەک ئاو کۆبووەتەوە و مەترسی لافاو هەیە لە شەقامی 100 مەتریش ئاو کۆبووەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە و چەند ئۆتۆمبێڵێک پەکی کەوتووە.

کەشناسی رێژەی بارانبرینی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردووەتەوە:
هەولێر6.6 مل
پیرمام 22.5 ملم
چەمچەماڵ 4.0 ملم
دهۆک 14.0 ملم
زاخۆ 23.3 ملم
شەمامک 8.0 ملم
شەقلاوە 6.5 ملم
ئاکرێ 11.2 ملم
ئامێدى 28.0 ملم
بامەرنێ 29.0 ملم
بارزان 7.0 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 1.0 ملم
خەبات 28.0 ملم
مانگیش 1.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 1.6 ملم
باتوفە 11.0 ملم
مێرگەسور 2.0 ملم
کەرکووک 0.4 ملم
دووز 7.0 ملم
خانەقین 3.4 ملم