رووی لە سروشتە جوانەکەی رواندز کردبوو

برینی فلامینگۆیەکی نازدار ساڕێژکرا و بە سروشت شاد دەکرێتەوە

ئاکام غەفوور – سۆران

لە دۆڵی ئاکۆیانی سنوری قەزای رواندز، گەنجێک باڵندەیەکی فلامینگۆی نازدار بە برینداری دەدۆزێتەوە، زۆر بەجوانی خزمەتی دەکات، برینەکەی ساڕێژ دەکات و بە سروشت شادی دەکاتەوە.

هیمداد کارۆخ، ئەو گەنجەیە کە باڵندەکەی دۆزیوەتەووە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “برین لە جەستەی هەبوو، نەیدەتوانی بفڕێت، بردمە لای پزیشکی ڤێتەرنەری و چارەسەری پێویستی بۆ کردووە، لە دوو سێ رۆژی داهاتوودا کە بەتەواوتی چاک بووەوە، ئازادی دەکەم”.

وەک ئەو گەنجە باسی دەکات، بۆ یەکەمجارە لەو سنوورە ئەو جۆرە باڵندەیە دەبیندرێت و ناشزانرێت لە کوێوە رووی لەو ناوچەیە کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری