سیدەکان

لە دەشتى هێرت؛ لافاو رێگاى هەشت گوندى پىکخستووە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بەهۆى بارانى بەخوڕى شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانییە، لە سنوورى دەشتى هێرت لە قەزاى سیدەکان، لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە جگە لە خستنى 10 ستوونى کارەبا، دوو پرد رووخان و رێگاى هەشت گوندیش پەکى کەوت.

ئیحساب چەلەبی، قائیمقامی قەزای سیدەکان، بە 964ـی وت،”لافاو زەرەری زۆری مادی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، زیانی گەورەش بەر کەرتی رێگاوبان و کارەبا بووە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، لافاو رێگاى نێوان سیدەکان و ناحیەى کانیەڕەش و رێگاى هەشت گوندیشى داخستووە.

دەشڵێت: جارێ نازانین زیانەکان چەندن، خەریکى خەمڵاندنین و دەمانەوێت لە ماوەى دوو رۆژى تردا، رێگاوبانەکان و ستوونەکان چاک بکەینەوە.

” لە گوندی پیرەکە لافاو چوەتە ناو قوتابخانەیەک بەهۆیەوە دەوامی تێدا راگیراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستیان بە کارکردن کردوە بۆ ئەوەی لە دوو رۆژی داهاتو قوتابخانەکە پاک بکرێتەوە و دەوامی تێدا ئاسایی بکرێتەوە”، قائیمقامى سیدەکان واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بارانبارین و لافاو مەترسی بۆ سەر پردێکی گەڕەکی سەرکارێ...

بارانبارین و لافاو مەترسی بۆ سەر پردێکی گەڕەکی سەرکارێز دروستبووە