خۆرگیرانەکە تا 4 مانگ کاریگەری دەبێت

ئاگاداری پەیوەندیە سۆزدارییەکانتان بن

964+
میدیا گۆران

رۆژى دووشەممە، بۆ ماوەى چوار خولەکە لە ئەمەریکاى باکور و رۆژهەڵاتى ئاسیا خۆرگیران بینرا، فەلەکناسێکیش دەڵێت، بۆ ماوەى 4 مانگ کاریگەرى لەسەر پەیوەندییە سۆزدارییەکان دروست دەکات.

مۆشی پۆلۆس، فەلەکناسی کەرکوکی سەبارەت بەم خۆرگیرانە بە 964ـی وت،ئەم دیاردەیە بۆ ماوەى 4 مانگ کاریگەری راستەوخۆ لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکان دروست دەکات تەنانەت کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئابووریش دەبێت.

رونیشیکردەوە، کاریگەرییەکە بەشێوەیەکە پەیوەندییە باش و ئارامەکان بەرەو باشتر هەنگاو دەنێن، پەیوەندیە ئاڵۆزەکانیش بەرەو جیابوونەوە و کۆتایی هەنگاو دەنێن.

“کاریگەرییەکان بە شێوەیەکی چڕ لە ماوەی 3 رۆژی داهاتوو دەردەکەوێ، بەڵام عێراق کەمترین کاریگەری لەسەر دەبێت، هەرچەندە ژمارەی ئەو جیابوونەوانەی لە نێوان خۆشەویستەکان روودەدات لە زیادبووندایە، بەڵام ئەم حاڵەتە زیاتر پەیوەندی بە جووڵەی هەسارەکانەوە هەیە و داوا دەکات گوێ بە ئامۆژگاری فەلەکناسان بدرێت”، مۆشى پۆلۆس واى بە 964 وت.

بەهۆی خۆرگیرانەوە دوو کەس چاویان تێکچووە

بەهۆی خۆرگیرانەوە دوو کەس چاویان تێکچووە