بۆ ماوەی 24 کاتژمێر

یەکەم رۆژی جەژن هاتوچۆی بازرگانی لە باشماخ نابێت

توانا نەقی

هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی باشماخ لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بۆ ماوەی 24 کاتژمێردەوەستێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نوسینگە و کاسبکاران دەکەنەوە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆ نامێنێت لە دەروازەکە.

دەشڵێت، هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر نابێت،بەڵام هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆکان ئاسایی دەبێتەوە.