هەموو عێراق

كه‌شوهه‌وای رۆژانی جه‌ژن چۆن ده‌بێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای عێراق و كوردستانی بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.

لە راگەیەندراوێکی دەسته‌كه‌دا هاتووه‌، “کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە، كه‌ پێشبینیی ده‌كرێت یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێتت، هاوسه‌نگ ده‌بێت، لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە رۆژانی پێشوو نزیک دەبنەوە، پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە “ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژن بێت”، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچەهەور دەبێت، هەروەها نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابەزینی هەورەبروسکە لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە رۆژی پێشوو چەند پلەیەک لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن”.

ڕوونیشیکردەوە، “کەشوهەوای رۆژی هەینیی داهاتوو “ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژن بێت”، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچەهەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باکوور نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران و هەورەتریشقە.
پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە، هەروەها لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، لە ناوچەکانی باکووریشدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە”.

سبەی کەشوهەوا تۆز و خۆڵ دەبێت

سبەی کەشوهەوا تۆز و خۆڵ دەبێت