بۆ موچەی مانگی سێیە

بەغدا 430 ملیار دیناری دیکەی نارد

ژووری هەواڵ

بڕی زیاتر لە 430 ملیار دینار تەمویلی موچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 430 ملیار و 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەک بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

964 لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی زانیویەتی کە بەهۆی ئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە پشووە، بۆیە لەو دوو رۆژەدا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە و ئەمڕۆ رەوانە کراوە.

دوێنێ خانەنشینانى شارستانى و سەربازیی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان، زیندانە سیاسیەکان و کەسوکارى شەهیدان موچەى مانگى ئازاریان وەرگرت و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممەش 11 وەزارەت و فەرمانگە موچەى مانگى ئازار وەربگرن.