ئەو کەسەی پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردوە لەسەر دزیکردن. وێنە:پۆلیسی سلێمانی.
پۆلیسی سلێمانی دزێکی دەستگیرکرد
دۆلار و دیناری لە ماڵەکە نەهێشتووە
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی سلێمانی دزێكی تەمەن 26 ساڵەی دەستگیرکردووە، چووەتە ماڵێک زیاتر لە 30 ملیۆن دینار و نزیکەی 70 وەرەقەی دزیووە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەکی نوسینگەی راپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی سکاڵای هاوڵاتییەکیان پێگەیشتووە کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، دوای سەروسۆراغ بەماوەیەکی کەم دزەکەیان دۆزیوەتەوە و قۆڵبەستیان کردووە.
ئەو پارەیەی دزەکە بردویەتی 30 ملیۆن دینار و شەش هەزار و 800 دۆلار بووە، پۆلیس دەڵێت، دوای رێکارە یاساییەکان بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێندرێتەوە.
تۆمەتبارەکە کورتکراوەی ناوەکەی (ئـ، ت، س)ە، لەدایکبووی 1988، دوای دەستگیرکردنی دانیناوە بە تاوانەکە و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.