هۆشدارییەکی بەپەلە

بەپێی نوسراوێکی نهێنی چوار رۆژی داهاتوو بارانەکەی زۆر بە خوڕ دەبێت و دەشێ لافاو دروست ببێت

964+

ژووری هەواڵ

ناوەندەی نیشتیمانی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی عێراق نوسراوێکی (خێراو بە پەلەی) ناردووە، تیایدا هاتووە:

1. شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ روو لە عێراق دەکات و چوار رۆژ لەسەر یەک بەردەوام دەبێت، رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.
2. هەموو توانا و کەرەستە پێویستەکان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە (تانکەری راکێشانی ئاو، شۆفڵ، بڵدۆزەر).
3. کار لەسەر ئەو پلانانە بکەن کە پێشتر ئامادەکردون، لەئەگەری روودانی لافاو ناوچەی نزیک رووبارەکان چۆڵ بکەن.

نوسراوەکە کۆپییەکی نێردراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەڵێ ئێوەش ئاگاداربن.

لەلای خۆمان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشبینی رەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ پێنج رۆژی داهاتوو، لە هەموو ناوچەکان باران دەبارێت، بەڵام زۆرترین باران بارین لە رۆژی سێشەممە دەبێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو 64 ملیار دیناری تێپەڕ...

زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو 64 ملیار دیناری تێپەڕاند