دیمه‌نى به‌شێكی ئه‌و زه‌ویه‌ى شاره‌وانى كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی چواڕقوڕنه دیاریكراوه... وێنه: ئارى مسته‌فا
ئاماده‌كارى بۆ دابه‌شكردنه‌كه ده‌ستیپێکردووە
964 ده‌زانێت فه‌رمانبه‌رانى چوارقوڕنه له كوێ زه‌ویان پێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
964 شوێنى ئه‌و زه‌ویانه ئاشكرا ده‌كات كه له‌لایه‌ن شاره‌وانى چوارقوڕنه‌وه ئاماده ده‌كرێن بۆ دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ئه‌م ناحیه‌یه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه.
دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى سوودمه‌ند نه‌بون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كرد.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه به 964ـى وت، له ته‌واوى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیاریكردنى زه‌وى و رێكاره‌كان كردووه.
وتیشی “له سنوورى شاره‌وانى چوارقوڕنه زه‌ویه‌كانى لای سایلۆمان بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ناحیه دیاریكردووه”.
سایلۆكه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌ستى و به‌ر له‌وه‌ى بگه‌یته كلكه‌ى كۆڵین بۆ ناو رانیه رێگایه‌كى تایبه‌تى بۆ ده‌چێت و سه‌رۆكى شاره‌اونیش ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه مه‌جالى فراوانبوونى زۆره بۆیه ئه‌و شوێنه‌یان بۆ دابه‌شكردنى زه‌ویه‌كان پێ‌باش باشه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له سنوورى هه‌ر شاره‌وانییه‌كى راپه‌ڕین ئه‌گه‌ر زه‌وى پێویست نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت فراوانبوونى له ماسته‌رپلان بۆ بكرێت، بۆئه‌وه‌ى بتوانن زه‌وى پێویست ئاماده بكه‌ن.
جارێ نازاندرێ ئه‌و زه‌ویانه حكومه‌ت له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر سووده‌مه‌ندنه‌بووه‌كان دابه‌شی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ما و شێوازێكه، بۆیه چاوه‌ڕێى رێنمایی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماكان زه‌وى ته‌رخان بكه‌ین”. ئه‌مه‌ش قسه‌ى شه‌رۆكى شاره‌اونى چوارقوڕنه بۆ 964.
