لە ناو مزگەوتێکى کەلار

لە شەوى قەدر رووبەڕووى مادەى هۆشبەر دەبنەوە

964+

میلاد جەلال – کەلار

لەناو یەکێک لە مزگەوتەکانى شارى کەلار، ئەمشەو کە بە بۆنەى 27ـى رەمەزانەوە کە شەوى قەدرە، سیمینارێکى تایبەت بە رووبەڕووبونەوەى مەترسییەکانى مادە هۆشبەرەکان ئەنجامدرا.

لەگەڵ نزا و دوعاى نوێژخوێنان کە بە مەبەستى ئەنجامدانى شەوى قەدر هاتبوون بۆ ناو مزگەوتى شێخ عەبدولقادرى گەیلانى لە شارى کەلار، چالاک محێدین، مامۆستاى زانکۆ سیمینارێکى تایبەت و جیاوازى لەبارەى هۆشیارى بۆ رووبەڕووبونەوەى مادە هۆشبەرەکان، پێشکەش بە ئامادەبووانى شەوى قەدر کرد.

بە وتەى ئەو مامۆستایەى زانکۆ، هەرچەندە دۆخى گەرمیان بۆ مادەى هۆشبەر لە ئاستى مەترسیدا نیە، بەڵام گرنگە هۆشیارى هاوڵاتیان بۆ رووبەڕووبونەوەى ئەو مەترسییە بەرز ببێتەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

دوای رووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئاسایش چوار بازرگانی مادەی ...

دوای رووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئاسایش چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران