منه‌تیان به كاره‌بای نیشتمانی و مۆڵیده نامێنێت
قوتابخانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له وزه‌ی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ى سیستمى (سۆلار) له دوو قوتابخانه‌ى سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌یان جێبه‌جێكراوه و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كیش له پلانیاندایه بۆیان جێبه‌جێ بكرێت.
(سۆلار) سیستمێكه كاره‌با له وزه‌ى خۆر دروست ده‌كات و به دۆستى ژینگه ناسراوه.
سۆران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، له دوو ناوه‌ندى خوێندن ئه‌و سیستمه‌یان راده‌ست كراوه و ئێستا خاوه‌ن كاره‌بان له وزه‌ى خۆر، یه‌كه‌میان ئامادەیی پیشەسازی هەڵەبجە و دووه‌میشیان ئامادەیی شەهیدعه‌بدولڕه‌حمان.
وتیشی، “سیستمه‌كان بە شێوەیەکی سەردەمیانە دانراون و دەتوانێت کارەبای پێویست به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ئەو خوێندنگایانە دابین بکات”.
پڕۆژه‌که به هاوكارى هه‌ردوو رێکخراوی دەلۆی ئەڵمانی و گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان جێبه‌جێكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌وه داواكرا سیستم بۆ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌ش دابین بكه‌ن و ئێستاش چوار قوتابخانه‌ى دیكه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌ناو پلانیاندان سیستمه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، خه‌رجى دانانى ئه‌م سیستمه زۆره و له توانایاندا نییه بۆ ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له هه‌ڵه‌بجه دابینی بكه‌ن.