لەناو خاکی ئێران هێرشێک ئەنجامدراو تائێستا شەڕ بەردەوامە

964+

ژووری هەواڵ

لەو هێرشەی کەمێک پێش ئێستا لە شاری راسکی ئێران ئەنجامدرا تائێستا لە دیوی ئێرانەوە زیاتر لە 11 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر بریندارن.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت هێرشەکە بۆ سەر بنکەی پۆلیس و بارەگای فەیلەقێکی سوپا بووە، زیاتر لە کاتژمێرێک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا روویداوە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت ناوە ناوە تەق و تۆق بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان بۆ چەکدارەکان دەگەڕێن.

ئێران بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی خستووەتە ئەستۆی گروپی (جەیش عەدل) ئەو گروپە جوداخوازە ئێرانییەکی لە پاکستان بارەگایان هەیە و بەم دواییەش ئێران هێرشی موشەکی کردە سەریان.

شاری راسک دەکەوێتە ئەوپەڕی باشووری خۆرهەڵاتی ئێران و هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، جار جارە لەوێوە چەکدارەکان گورز لە ئێران دەوەشێنن.

کۆتایی ساڵی رابردوو ئەو گروپە هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی راسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لەناو بنکەکەدا یانزە ئەفسەری پۆلیسیان کوشت.

کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بۆردوومان کرا

کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بۆردوومان کرا