دوای زیاتر لە 13 ساڵ
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی پۆرتۆبێلۆ 17 کورتەفیلمی کوردی نمایش کران
964+
بڵند عەلی – لەندەن
دوای زیاتر لە 13 ساڵ، جارێکی دیکە لە 30ـیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی پۆرتۆبێلۆ لە لەندەن 17 کورتەفیلمی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە نمایش کران.
ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی تاراوگە و خەڵکی بیانی چوونەتە فێستیڤاڵەکە و فیلمەکانیان بینیوە، ئەوان دەڵێن، نمایشکردنی ئەو جۆرە فیلمانە گرنگییەکی تایبەتیان هەیە و لەو رێیەوە دەتوانن کورد و کەلتوور و مەینەتییەکانی، بە خەڵکانی دیکە بناسێنن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری