حاسڵاتی ئێوارە

ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر رەفەح ناکۆکن

964+

ژووری هەواڵ

180 رۆژ بەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس تێپەڕ دەبێت، بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی غەزە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئیسرائیل پێنج کوشتارگەی نوێی ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە 59 کەس کوژراون و 83 کەسیش بریندار بوون.

دوای ئەوەی ئیسرائیل کونسولخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومان کرد، لە شەقامەکانی تاران وێنەی پێنج سەرکردەی ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی و عیبری نوسراوە “تۆڵەدەکەینەوە”.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، ناکۆکیەکی زۆر لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە لەسەر ئۆپەراسیۆنی سەر رەفەح، ئەمریکا دەڵێت، پرۆسەی چۆڵکردنی رەفەح چوار مانگ دەخایەنێت، بەڵام ئیسرائیل ئەوە رەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی لەبارەی قەبارەی زیانەکانی ئۆکراین بڵاوکراونەتەوە، بە نزیکی هەموو وێستگە کارەباییەکانی ئۆکراین بەهۆی هێرشی روسیاوە وێران بوون.

میدیای روسیا بڵاویکردوەتەوە هێزەکانی روسیا لەشەڕی ئۆکراین پێشڕەویەکی بەرچاویان کردووە و تەنیا 500 مەتر لە سەنتەری شاری تشاسیف یار دوورن و ئەو شارە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری باخموت.