عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری پارتی دەم بۆ گەورە شارەوانی وان. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
دادگایەک بڕیاریداوە
پارتی دەم: سەرۆکی گەورە شارەوانی وان وەردەگرینەوە
964+
ژووری هەواڵ
دادگای وان بڕیاریدا پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانی وان لە بەرژەوەندی عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری پارتی دەم یەکلابکرێتەوە.
پارتی دەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “لە ئەنجامی بەرخودانی گەل، دۆستان و رای گشتیی دیموکراسیی، بڕیار درا مافی دەستبەکاربوون بە عەبدوڵا زەیدان بدرێتەوە”.
لە دوای بڕیارەکە، توجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم وتی، “ئەوەی دەبوو رووبدات روویدا، ئیرادەی خەڵکی وان سەرکەوت”.
ئەمە دوای ئەوە هات، لەسەر داوای وەزارەتی دادی تورکیا، دادگا مافی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانی وانی لە عەبدوڵا زێدان وەرگرتەوە، لە کاتێکدا 55%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بڕیارى دەستبەکاربوونیش بۆ عەبدوڵاهات ئارڤاس، بەربژێرى ئاکپارتى دەرکرا.