حاسڵاتی رۆژ

ئێران: بەم نزیکانە چەند گورزێکی زۆر گەورە دژی ئیسرائیل دەوەشێندرێن

+964

ژووری هەواڵ

ئاستی زیانەکانی غەزە دەرکەوت و ئێران هەڕەشە دەکات، ئەمریکاش هەواڵە ناخۆشەکەی بە ئیسرائیل داوە.

بەپێی راپۆرتێکی هاوبەشی بانکی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەو زیانەی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە هەتا مانگی یەکی ئەمساڵ بەر ژێرخانی غەزە کەوتووە، بڕەکەی دەگاتە 18 ملیارو پێنج سەد ملیۆن دۆلار.

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: بەم نزیکانە چەند گورزێکی زۆر گەورە دژی ئیسرائیل دەوەشێندرێت، بەرەی مقاوەمە ئەرکی خۆیان زۆر بەباشی جێبەجێ دەکەن.

رۆژنامەی ئاکسیۆس بڵاویکردووەتەوە: لایەنی ئەمریکی بە ئیسرائیلییەکانی وتووە ئێوە تاکە وڵاتن لە دنیا کە پێتان وایە غەزە رووبەرووی برسێتی نەبووەتەوە.

خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت: کەمبونەوەی یارمەتییەکان و چاودێرییە تەندروستییەکان لە غەزە و داڕوخانی کەرتی تەندروستی مانای ئەوەیە هەموو خەڵکە سیڤیلەکە لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدان.

بەرپرسێکی شاباک بە رۆژنامەی هائارێزی ئیسرائیکی وتووە: ناڕەزاییەکانی دوێنێی قودس لە نزیک ماڵی ناتەنیاهۆ هەموو هێڵێکی سووری تێپەڕاندووە، بە پۆلیسمان وتووە لەکاتی پێویستدا دەستڕێژی گولە بکەن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: هەموو توانای خۆم بەکار دەهێنم بۆ فشار خستنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی رێگە بدات هاوکارو کۆمەکی زیاتر بگاتە خەڵکی غەزە.