لە ئێوارەوە تا ئێستا نزیکەی 8 دەنگی بەهێز لە هەولێر بیستراون

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و باس لە کەوتنی پارچەی درۆن دەکەن لە پارکێکی شەقامەکان.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نزیکەی هەشت جار لە چەند شوێنێکی جیاواز دەنگی بەهێز لە سەنتەری شاری هەولێر بیستراوە، بەتایبەت دەوروبەری فڕۆکەخانە، بێگومان لە بەر بارودۆخی ئەمنی ناتوانین وردەکاری تەواو بڵاوبکەینەوە.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر پارچەی درۆن کەوتووەتە خوارەوە و بەشێکی بە ئاگرەوە بەر پارکەکە کەوتووە و چاڵی کردووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح