لەبارەى تاپۆ و زەویى هێزە ئەمنییەکان

ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە

964+

وریا فەتاح

شارەوانى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیانى گوندەکانى تووەسپى و کانى گۆران و فەیاڵ دەکات، تاپۆکردنى گوندەکانیان پەیوەندى بە شارەوانى سلیمانییەوە نیە، لەبارەى زەوى هێزە ئەمنییەکانیشەوە دەڵێت: کۆمەڵێک زەوى دیاریکراون و دابەش دەکرێن.

لە ئاگادارییەکەیدا شارەوانى سلێمانى رایگەیاندووە، بەردەوام هاوڵاتیان بە نامە و بە کۆمێنت پرسیاری تاپۆکردنی گوندەکانی تووەسپی و کانی گۆران و فەیاڵمان لێ دەکەن، بەڵام ئەو گوندانە لە سنووری شارەوانیی سلێمانیدا نین و پەیوەندییان بە شارەوانیمانەوە نییە، بۆیە پرسیار لە پارێزگای سلێمانی و لە شارەوانیی تووەسپی بکەن بۆ ئەو مەبەستە.

لەبارەى زەوى هێزە ئەمنییەکانیشەوە شارەوانى شلێمانى دەڵێت، ئەمانە کۆمەڵێک زەویی دیاریکراون کە بە بڕیارێکی جێگری سەرۆکی حکومەت لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانیمانەوە دابەش دەکرێن.

ئەوەشخراوەتەڕو کە هەرچییەک لەبارەى ئەو زەویانەوە پەیوەندى بە شارەوانى سلێمانییەوە هەبوبێت ئەنجامدراوە و و ئێستا پرۆسەکە لەسەر دوو بابەت وەستاوە کە ئەمانەن:

یەکەم: بەشێکیان تائێستا لیستی ناوەکانیان لە هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ نەهاتووە و چاوەڕوانی گەیشتنی لیستی ناوەکانن.

دووەم: بەشێکیان لیستی ناوەکانیان ناردووە و نزیکەی 2000 ناوێکن و نوسراوی سوودمەندبوونیان بۆ کراوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامی سوودمەندبوونی ئەو ناوانەن تا رێگەپێدانی کاتی بۆ خانووی نیشتەجێیان پێ بدرێت بەو ناوانەی کە سوودمەند نەبوون، بەڵام تا ئێسستا وەڵامی تەنیا 38 ناوێکیان بۆ گەڕاوەتەوە کە بەم زووانە رێکارەکانی پێدانی رێگەپێدانی کاتییان بۆ تەواو دەکرێت.

وادیارە شارەوانى سلێمانى بێزاربووە لەو هەموو پرسیارەى لەبارەیەوە لێیان دەکرێت بۆیە لە ئاگادارییەکەیدا دەڵێت: هێندە بە کۆمێنت پرسیار لەو بارەیەوە مەکەن، چونکە بابەتەکەمان پشتگوێ نەخستووە تا بە کۆمێنت یادمان بخەنەوە و ئیدی هەر دواکەوتنێک لەو بابەتەدا رووبدات پەیوەندی بە شارەوانیماوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆی یەکەم و دووەمی سلێمانییەوە هەیە کە ئەرکی وەڵامدانەوەی سوودمەندبوونیان لە ئەستۆیە لەگەڵ ئەو هێزانەی کە هەتا ئێستا لیستی ناوەکانیان بە بەڵگەنامەکانەوە بۆ نەناردووین.

لەبارەى فراوانکردنى 29 گوندەکەش، بەهەمان شێوە هاوڵاتیان نامە بۆ شارەوانى دەنێرن و بە کۆمێنت بیریان دەخەنەوە، بۆیە شارەوانى سلێمانى لە ئاگادارییەکەیدا وتویەتى،” کۆمێنتێکی زۆرمان بۆ دێت لەبارەى ئەوەی کەی وەزیری ناوخۆ واژۆی فراوانکردنی 29 گوندەکەی ناو سنووری شارەوانیمان دەکات لەکاتێکدا بابەتی حەرەمی گوند و فراوانکردنی حەرەمی گوند پەیوەندی بە شارەوانیمانەوە نییە، بەڵکو ئەو کارانە لە پارێزگای سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێت، چونکە حەرەمی گوند بەپێی نەخشەی کادسترۆی کشتوکاڵی دیاری دەکرێت نەوەک بەپێی نەخشەی شارەوانی.

لە دەوروبەرى سلێمانى رێگە بە دروستکردنى خانوو نادرێت

لە دەوروبەرى سلێمانى رێگە بە دروستکردنى خانوو نادرێت