لە ژمارەیەک گەڕەک

شارەوانى سلێمانى بۆ کاسبکاران: زێدەڕەوییەکەت لاببە

وریا فەتاح

بە ئامانجی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شەقامەکان و پاراستنی مافی گشتیی، تیمەکانی لادانی زیادەڕەویی لە شارەوانى سلێمانى بە هاوبەشی بنکەی پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکیان بۆ رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان ئەنجامدا.

وەک ئەوەى شارەوانى سلێمانى ئاشکراى کردووە، لە هەڵمەتەکەدا، زیادەڕەوییەکانی بەرامبەر نەخۆشخانەی بەخشین، شەقامی کانی با و گەڕەکی سێتوان کە بوونە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ، بە تەواویی لادران و خاوەن شوێنەکان ئاگادار کرانەوە لە دووبارەنەکردنەوەی سەرپێچییەکان.

شارەوانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم شوێنانە بەردەوام لەژێر چاودێری دەبن و لەگەڵ هەر زیادەڕەوییەک بە شێوەی یاسایی مامەڵە دەکرێت.

لە هەڵمەتەکەدا، شارەوانى بە بۆیە لەسەر زێدەڕەوییەکان نوسیویەتى،”زێدەڕەوییەکەت لاببە”.